بەرێوبەرایەتى گشتى كەشناسى وبوومەلەرزەزانى
یەكەكە لە بەرێوبەرایەتیە گشتیەكانى سەر بە وەزارەتى گواستنەوە وگەیاندن . هەڵدەستییت بە كاركردن لە هەردوو بوارى كەشناسى وبوومەلەرزەزانى هەرێمى كوردستان بەپشت بەستن بە :-
1-    وێستگەكانى كەشناسى وبوومەلەرزە كە دابەش كراوە لە سەر پارێزگاكانى هەرێمى كوردستان كە ژمارەیان لە هەرێمى كوردستان (24) وێستگەى ئۆتوماتیكى , (7) وێستگەى كلاسیكى وە (1) وێستگەى پێوانى باران .
2-    ستافى فەرمانبەرانى لێهاتوو لەگشت بۆارەكانى زانستى كە شارەزایان هەیە لە هەردوو بوارى كەشناسى وبوومەلەرزەزانى وەك ( ئەندازیاران , جێۆلوجى , فیزیا , جوگرافیا , ئامار , كارگێرى , ژمێریارى , یاسایی ,... ).


بەرێوبەرایەتى گشتى كەشناسى وبوومەلەرزەزانى پێك دێت لە
1-    دیوانى بەرێوبەرایەتى گشتى كەشناسى وبوومەلەرزەزانى
2-    بەرێوبەرایەتى كەشناسى وبوومەلەرزەزانى پارێزگاى هەولێر
3-    بەرێوبەرایەتى كەشناسى وبوومەلەرزەزانى پارێزگاى دهۆك
4-    بەرێوبەرایەتى كەشناسى وبوومەلەرزەزانى پارێزگاى سلێمانى

ئەم پرۆژانەش جێ بە جێ كراوە :-
بەرێوبەرایەتى گشتى كەشناسى وبوومەلەرزەزانى لە دوو ساڵى رابردوو گۆرانكارى زۆرى بە خۆیەوە دیت لە سەرجەم بوارەكانى مرۆیى وهونەرى كە .
1-    پرۆژەى دانانى وێستگەى كەشناسى ئۆتوماتیكى مانگێش بامەرەنى لەگەل دروست كردنى بینایە لە پارێزگاى دهۆك .
2-    پرۆژەى دانانى وێستگەى كەشناسى ئۆتوماتیكى خەبات لەگەل دروست كردنى بینایە لە پارێزگاى هەولێر  .
3-    پرۆژەى دانانى وێستگەى كەشناسى ئۆتوماتیكى كەلار لەگەل دروست كردنى بینایە لە پارێزگاى سلێمانى  .
4-    پرۆژەى دانانى وێستگەى كەشناسى ئۆتوماتیكى مەیدان لەگەل دروست كردنى بینایە لە پارێزگاى سلێمانى.
5-    پرۆژەى دانانى وێستگەى كەشناسى ئۆتوماتیكى هەلشۆ لەگەل دروست كردنى بینایە لە پارێزگاى سلێمانى.
6-    نۆژنكردنەوى ئامێرەكانى كەشناسى كلاسیكى هەولێر -پیرمام
7-    نۆژنكردنەوى ئامێرەكانى كەشناسى كلاسیكى دهۆك - زاخو
8-    نۆژنكردنەوى ئامێرەكانى كەشناسى كلاسیكى سلێمانى - چەمچەمال  
9-    زیاد كردنى هەستیارى خێراى وئاراستە با وپالە پەستۆ هەوا وە بە هەڵمبوون  وە ماوەى خۆرهەلاتن بۆ (15 ) وێستگەى بەفرو باران لە ( مێرگەسور , شیروان مەزن , سیدەكان , حاجی ئومەران , چۆمان , رواندز , كانى ماسى , باتوفە , ئامێدى , دینارتە , اتروش , شاریە , ماوت , قەلادزى , پێنجوین ) .


ئەم پرۆژانەش بە نیازن ئەنجام بدەین :-
1-    پرۆژەى تاقێگەى پێشبینى كەش وهەوا .
2-    پرۆژەى دانانى وێستگەى كەشناسى ئۆتوماتیكى بارزان - سمێلان لە پارێزگاى هەولێر  .
3-    پرۆژەى دانانى وێستگەى كەشناسى ئۆتوماتیكى  بازیان لە پارێزگاى سلێمانى  .
4-    پرۆژەى دروست كردنى بینایە بەرێوەبەرایەتى كەشناسى وبوومەلەرزەزانى پارێزگاى دهۆك .

 

Ministry of Transportation and Communications :: Kurdistan - Iraq
Iraq - Erbil - Kerkuk St . / Tel: +964 (0)66 223 4350