October 11, 2017

ڕوون کردنەوەیەک لە لایەن وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن

 
هاوڵاتیانی بەڕێز  وەک دەزانن زیاتر لە دوو ساڵە وەزارەتمان داهاتی مانگانەو ساڵانەی خۆی بڵاو دەکاتەوە بۆ بەردەم ڕای گشتی بۆ ئاگاداربوونیان لە سەرچاوەی داهات و بڕی داهات بە هەردوو جۆری دۆلارو دینار، مەبەستی سەرەکی ئەم کارەی وەزارەتمان پەیڕەوکردنی رونیەتی بوو لە داهاتی سێکتەرەکانی وەزارەت کە خزمەتگوزاری جۆراوجۆر پێشكه‌ش بە هاوڵاتیان دەکات.
 بۆ ئه‌وه‌ی لەلایەکی ترەوە هاوڵاتیانیش ڕۆڵی چاودێری گشتی ببینن و ئەو جومگانەی ئەگەر گومانی ڕوودانی گەندەڵی دارایی لێ دەکرێت لەبەردەستیان بێت.
 لەم ڕوانگەوە بەرپرس و بەڕێوەبەرایەتی هەر سێکتەرێک بەرپرسە لە ژمارەی بڕی ئەو داهاتەی وه‌زاره‌تمان كه‌ ڕادەگەیەنرێت لەبەردەم هەموو دەزگایەکی لێپرسینەوە و بەدواداچوونی هەرێمدا. 
جێگەی داخە لەم کاتەدا کە خەڵکی کوردستان و وەزارەتمان دەستەو یەخەی کێشەی داخستنی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو سلێمانی یه‌ لە لایەن حکومەتی عێراقەوە وەک سزادانی سیاسی لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان هەندێ کەناڵ و دەزگای ڕاگەیاندن ، بەمەبەستی دروست کردنی گومان و تانه‌ خستنه‌ سه‌ر پرۆسەی شەفافیەتی كاری وەزارەت ڕاپۆرتێکی بە ناو بە دواداچوونیان بۆ داهاتی وەزارەت کردووەو گوایە داهاتە شاراوەکانیان خستۆتە ڕوو بە پشت بەستن بە لێدوانی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەسەر بڕی زیانەکانی فڕۆکەخانە کە ڕۆژانە بە (400000) چوارسەد هەزار دۆلاری خەمڵاندووە بە کۆکردنەوەو زەرب و تەقسیمێک داهاتی ڕاگەیەنراوی وەزارەتمان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر چەند بەرامبەری ئەوەی كردووه‌ كه‌ راگه‌یه‌نراوه‌ . 
 
لە ڕاستیدا ئەوە تێکەڵ کردنیکی بەمەبەستە, ئەگینا داهاتی ڕۆژا+نەی فڕۆکەخانە لەگەڵ زیانی ڕۆژانەی فڕۆکەخانە کە چەندین کۆمپانیای جۆراو جۆری خزمەتگوزری و کارگۆو گومرگی سەربە وەزارەتی دارایی و سووتەمەنی فڕۆکەو بازاڕی تایبەتی فڕۆکەخانە (Duty Free) هەتا دەگاتە تەکسی فڕۆکەخانە هەمووی زیانی لێکەوتووە، لەوەش زیاترە کە ڕاگەیەنراوە بە تایبەت ئەگەر زیانی هێلەکانی فڕۆکەوانی ووڵاتانی دەرەوە ئەژمار بکریت ئەوا ڕۆژانە زیار لە (١٠٠٠٠٠٠) یەک ملیۆن دەبێت.
 لێرەوە بە هاوڵاتیان و تەواوی ڕێکخراوەکان و دام و دەزگاکان ڕادەگەیەنین وەزارەتمان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئامادەی هەموو جۆرە بەدواداچوون و لێپرسینەوەویەکن لەسەرهەموو داهاتە ڕاگەیەنراوەکانی ڕابردوو و داهاتوودا، هیوادارین ڕاگەیاندنەکان بە بەرپرسیاری و نەریتی ڕۆژنامەوانیەوە ئەرکەکانیان جێبەجێ یکەن و دەزگایەکی وەها گرینگی خزمەتگوزاری نەتەوەیی بۆ مەرامی ڕێکلامی سیاسی بەکارنەهێنن.
                                                                                                                     
 
 
اومید محمد صالح 
  وتەبێژی وەزارەت
11-10-2017
 
 

خوێنراوەتەوە: 79

     
Ministry of Transportation and Communications :: Kurdistan - Iraq
Iraq - Erbil - Kerkuk St . / Tel: +964 (0)66 223 4350