October 8, 2017

راگه‌یه‌نراوێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی

 
 
بۆ هاووڵاتیانی به‌ڕێز 
 
سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی کردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ده‌ره‌کییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی 
دوایی په‌یوه‌ندی کردنمان به‌ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی عێراقی پێیان ڕاگه‌یاندنین که‌ هیچ بڕیارێکیان له‌و باره‌یه‌وه‌ پێنه‌گه‌یشتووه‌،
 
بۆیه‌ هه‌موو لایه‌ک دڵنیاده‌که‌ینه‌وه‌ له‌کاتی ده‌رچوونی هه‌ر بڕیاریکی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌ ، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ین له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌واڵی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ده‌ره‌کیه‌کان بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕاگه‌یه‌نین
 
له‌گه‌ڵ ڕێزدا .
 
به‌شی په‌یوه‌ندییه‌گشتیه‌کان و ڕاگه‌یاندنی
فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی .
7-10-2017

خوێنراوەتەوە: 77

     
Ministry of Transportation and Communications :: Kurdistan - Iraq
Iraq - Erbil - Kerkuk St . / Tel: +964 (0)66 223 4350