October 4, 2017

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ بۆ سه رجەم نوێنەرانی ووڵاتانی بیانی لەهه‌رێم: به‌بێ گفتوگۆ كه‌س له‌به‌غدا قبوڵ ناكه‌ین

 
 
محمد عمر كانی
 
 
له‌ نوسینگه‌ی پەیوەندیەکانی ده‌ره‌وه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی وەزیری گواستنەوەو گەیاندن مولود مرادو بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە فلاح مصطفی و بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی هەولێرو ژمارەیەک لەڕاوێژکارانی وەزارەت و فەرمانگەی پەیوەندیەکان کۆبوونەوەی فراوان لەگەڵ نوێنەری ووڵاتان لەهەرێمی کوردستان له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی داخستنی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست ئەنجامدرا .
سەرەتا بەبۆنەی کۆچی دوای سەرۆک مام جلال تاڵه‌بانیه‌وه‌ هەمووان پێکەوەڕاوەستان و ڕێزیان لەخەبات و بەرخودانی سەرکردەی ماندوونەناس گرت.
دوای بەخێرهاتنیان لەلایه‌ن بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانەوە مولود مراد، وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: ئامانجمان له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی دوایین ڕێكاره‌كانی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ كونسوڵگه‌ریه‌كان ڕابگه‌یه‌نین كه‌ جێگای داخه‌ حكومه‌تی عێراقی له‌داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان به‌نایاسایی، ئه‌و بڕیاره‌ سیاسیه‌ی دژ به‌گه‌لی كوردستان داوه‌ .
وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن وتیشی: ئه‌وه‌ی به‌غدا داوای كردووه‌ په‌یوه‌ندی به‌هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو سلێمانیه‌وه‌ هه‌یه‌، باسی چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردنه‌ كه‌ ئه‌و دوو داوایه‌ خۆی له‌خۆیدا به‌ركاره‌و ئه‌نجامدراوه‌ ، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی به‌پێی یاساو ڕێسا جیهانیه‌كان زۆرترین هاوئاهه‌نگی و هاوكاریمان هه‌یه‌و به‌شداری خول و پشكنینی ساڵانه‌و سه‌رپه‌رشتی هه‌رله‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، بۆیه‌ هیچ شتێك شك نابه‌ین كه‌ ناده‌ستوری بێت .
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ تیشكی خسته‌سه‌ر رێگا چاره‌سه‌ریه‌كان و وتی: ئێمه‌ له‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌سێ ڕێگاوه‌ هه‌وڵی په‌یوه‌ندیكردنمان داوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م بڕیاره‌یان ده‌ركردوه‌ له‌وانه‌ش كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ناردنی نامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراقی و ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق و دواترین هه‌وڵمان ناردنی نامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه‌ له‌ڕێگای وه‌زیره‌ كورده‌كانه‌وه‌ بۆئه‌و مه‌به‌سته‌، به‌ڵام تائیسته‌ وه‌ڵام نه‌دراونه‌وته‌وه‌ ،
له‌ كۆتاییشدا دەرگای گفتوگۆ بۆ نوێنەری ووڵاتان کرایەوەو چەندین پرسیارو سەرنجیان لەبارەی ئەم بڕیارەوە خستەڕوو ، لەلایەن وه‌زیری گواستنه‌وه‌و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکان و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێریشه‌وه‌ وەڵام درانەوەو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ رایگه‌یاند: به‌بێ گفتوگۆ كه‌سمان قبوڵ نیه‌ ، به‌غدا بابێت و گفتوگۆ ده‌كه‌ین وه‌ك ڕابردوو پشكنین و چاودێری خۆیان بكه‌ن و بڵێن كه‌ چیان ده‌وێت لێمان‌ .
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

خوێنراوەتەوە: 90

     
Ministry of Transportation and Communications :: Kurdistan - Iraq
Iraq - Erbil - Kerkuk St . / Tel: +964 (0)66 223 4350