October 3, 2017

به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال تاڵه‌بانی ، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی و هه‌ڤاڵانی ده‌کات

 
 
 
‎( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة )
 
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
 
 
 
بەریز كاك قوباد تالەبانی و بنەمالەی مەرحومی سەروك مام جەلال
بەداخ و كەسەرەوه پیاویكی گەورەی میژووی 50 سالی خەباتی بزافی رزگاریخوازی گەلەمان مالئاوایی لیكردین.
پیاویك لەپیشمەرگایەتیدا نەبەرد و لەتەنگاندا بەورە و گەشبین و لەدان و سان و دایەلۆگدا بەتوانا و لەدیبلۆماسیەتدا مامۆستا و لەكۆكردنەوەی ناكۆكەكاندا داهینەربوو..
 
مام جلال ئەو سەركردە مەزنەی هەمووكەس هەستی بەبوونی خۆیدەكرد لەكەلیدا، ئەو پەیامەی دەدایتئ لەبەردەم پیاویكی سنگ فراوان و روخۆش و سادەدایت و بەئاسانی دەتوانیت ئاویتەی ژیانی ببیت. 
مام جەلال لەخۆیدا بەهرەدارێكی سیاسی و قاڵبوویەكی ئەزموونی خەبات و تیكۆشانی بەردەوامبوو بۆیه لەسەرۆك كۆماریدا پیاویكی بەهەیبەت و خاوەن نفوز و سەنگی كەسیەتی پر متمانەبوو لەعێراقێكی لیوان لیو له ناكۆكی و هاودژی و رق و تۆله و توند و تیژی هەموو لایەنەكانی گرتبووەخۆ و بووبووه دواساباتی پیكەوه هەلكردن و بەردەوامبوون ، نهینی ئەم كاره لەوەدابوو كه هەموویان و هەریەكەیان لایخۆیەوه هەستیدەكرد مام جلال تەنها هی ئەوانه و لەخەمی ئەواندایه چونكه دیتوانی بەرلەخۆیان گوزارشت لەكیشە و گرفتەكانیان بكات و مژاریك بۆچارەسەر بخاته بەردەست.
 
شورشگیریكی پشوودریژ پەنجا سال بەم خەسڵەتانەوه خەمی رزگاری و سەربەخۆیی گەلیكی بەشمەینەت و ئازادیخوازی له دڵدا هەڵگرتبوو مەخابن ئەمرۆ ئەودڵه له لێدان كەوت.
 
لەخوای پەروەردگار دەخوازم هەروەك چۆن بوونی متمانه بەخشبوو ئەركەكانی بەمەزنی و گەورەییەوه بەریكرد هەرئاواش كۆچی دوایی لەم قۆناغەهەستیارەدا ببیته هەوینی كۆكردنەوە و یەكخستنەوەی نیومالی كورد و گەلی كوردستان.
لیرەوه پرسه و سەرەخۆشی لەگەلی كوردستان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکیەتی نیشتمانی و بنەماڵه و كەس و كاری مەرحومی مام جلال و برای خۆشەویستم جەنابی كاك قوباد دەكەم خوا سەبوری خەمی هەموو لایەك بداتەوه و كۆتایی خەم وناخۆشیتان بیت. 
إنا لله وإنا إلیه راجعون
 
 
براتان : مولود موراد محیدین
وەزیری هەرێم بۆکاروباری پەرلەمان
 

خوێنراوەتەوە: 76

     
Ministry of Transportation and Communications :: Kurdistan - Iraq
Iraq - Erbil - Kerkuk St . / Tel: +964 (0)66 223 4350