October 1, 2017

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن داهاتی مانگی ئابی 2017 ئاشکرا ده‌کات

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن له‌پرۆسه‌ی خستنه‌ڕوو و ئاشكراكردنی داهاتی مانگانەی سەرجەم بەڕێوبەرایەتیەكانی به‌رده‌وامه‌ كە لەدرێژەی هەنگاوە گرنگەكانیەتی بەئاڕاستەی شەفافیەت لە خەرجی و داهاتەکاندایه‌، داهاتی مانگی ئابی ساڵی 2017ەش بڵاودەكاتەوە كە نزیكەی پێنج ملیار دیناری عێراقیه‌ .
 
لەسەر بڕیاری مولود مراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوەكالەت مانگانە داهاتی سەرجەم بەڕێوبەرایەتیە گشتیەكانی سەر بە وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ئاشكرا دەكرێت و ئەو وەزارەتەش داهاتی مانگی 8 ی ساڵی ۲٠۱۷ ی راگەیاند كە داهاتی سەرجەم بەڕێوبەرایەتیەكانیەتی و نزیكه‌ی پێنج ملیار دیناری عێراقیە .
 
ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن و بەواژووی مولود مراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بڵاوکراوەتەوە ماوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (1-8-2017 تاوەكو 31-8-2017) و کۆی تەواوی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی سەر بە وەزارەتە ، بە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی یەوە .
 
بەگوێرەی خشتەی ئاماژەپێکراو لەو ماوەیەدا داهاتی وەزارەت (4،855،574،913) چوار ملیارو هه‌شت سه‌دو په‌نجاو پێنج ملیۆن و پێنج سه‌دو حه‌فتاو چوار هه‌زارو نۆسه‌دو سێزده‌ دیناره‌ .
 
بڕی ئەو داهاتەی بە دینار دیاری کراوە و لە خشتەیەکی وردبینی بۆکراودا بڵاوکراوەتەوەو داهاتی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی و پۆستە و گەیاندن و گواستنەوەی زەمینی و هێڵی ترام وای و کەشناسی و بومەلەرزەزانی یە .

 

خوێنراوەتەوە: 52

     
Ministry of Transportation and Communications :: Kurdistan - Iraq
Iraq - Erbil - Kerkuk St . / Tel: +964 (0)66 223 4350