September 30, 2017

وەزیر گواستنەوەو گەیاندن فڕۆکەخانەی هەولێری بەسەرکردەوە چەند ڕێنمایەکی ئاڕاستەکردن

 

 

رۆژی هەینی 29-9-2017 مولود مڕاد، وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ی کرد سەبارەت بەو بڕیارانەی حکومەتی ناوەند دژ بەهەرێم و هەردووفڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێرو سلێمانی دەرکراون دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم 
وەزیر ڕای گەیاندن کەئێمە ئامادەین گفتو گۆ بکەن سەبارەت بەم داوایانە تاتێبگەین ڕادەستکردنەوە یانی چی مانای چیە؟
هەورەها ووتی ئێمە ڕێگە بەهیچ کەسێک نادەین ئیرادەمان بشکێنێ شتی نایاسایمان بەسەردا فەرزبکات ئامادەی هەموو قوربانی دانێکین لەپێناو وەدیهێنانی ئاڕامی و خۆشگوزەرانی بۆ هاوونیشتمانیان .

خوێنراوەتەوە: 178

     
Ministry of Transportation and Communications :: Kurdistan - Iraq
Iraq - Erbil - Kerkuk St . / Tel: +964 (0)66 223 4350