هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە رووی گەشتیاران کرانەوە



بەگوێرەی بڕیارو رێنماییەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ١-٨-٢٠٢٠، هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بە رووی گەشتیاراندا کرانەوەو گەشتە ئاسمانییەکان بە هاتن و چوونەوە ئەنجامدەدرێن.
گەشتیاران بەوانەی دێن و ئەوانەی دەڕۆنەوە، پێویستە پشکنینی کۆرۆنا(PCR) یان ئەنجامدابێت و پابەندی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بن لەناو فڕۆکەخانەو گەشتەکانیان.
بە مەبەستی رێگرتن لە تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە رۆژی ١٦-٣-٢٠٢٠ وە گەشتەکانی ئاسمانی بۆ گەشتیاران راگیرابوو . تەنها رێگا بە گەشتەکانی کارگۆو فریاگوزاری و و سەربازی و گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانەی لە دەرەوە گیریان خواردبوو دەدرا.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر خشتەی گەشتەکان و رێوشوێنەکانی تەندروستی دەتوانن سەردانی ماڵپەڕەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی اربیل و سلێمانی بکەن.

لینکی ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی اربیل...
http://erbilairport.com/ku/Main/Main.aspx

لینکی ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی...
https://www.sulairport.krd/

 21
 8/1/2020 5:49:14 PM

© 2020 All Rights Reserved.