هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

گەشتە ئاسمانیەکانى هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

لە میانەی بەرنامەکانی رۆژی هەینی ٣١-٧-٢٠٢٠، کەناڵی کوردستان 24 سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانیەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و مافی دەستوری کوردستانیان، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەڕێز (ئانۆ جەوهەر) وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی کوردستان ئەنجامداو رایگەیاند لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، لە رۆژی شەممە ١ی ئابی٢٠٢٠ گەشتەکانی ئاسمانی لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەستپێدەکەنەوە.
شایانی باسە ئەمڕۆ لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی گەشتەکا نی ئاسمانی دەستیانپێکردەوە.

 
 

© 2020 All Rights Reserved.