هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان هەتا ٣١ی ئایار درێژکرایەوە.

لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق و هەرێمی کوردستانی هەتا ٢٠٢٠/٥/٣١ درێژکردەوە.

‌جێگای ئاماژەپێدانە‌ بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازى و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
‌ ‌ بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
۲۱-٥-۲۰۲۰


 8
 5/21/2020 11:01:25 PM

© 2020 All Rights Reserved.