هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بڕیار و رێنمایی دەستپێکردنەوەی دەوامی راگەیاند.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بڕیار و ڕێنمایی دەستپێکردنەوەی دەوامی لە دیوانی وەزارەت و تەواوی بەڕێوەبەرایەتیەکانی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی راگەیاند.

لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کە دەسەڵاتی رێکخستنەوەی دەوامی بە وەزارەتەکان داوەو بە پەیڕەوکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە پەتای ڤارۆسی کۆرۆنا، کارەکان بەڕێوەدەچن.
شایانی باسە دەوام کردن لە رۆژانی یەکشەممە هەتا رۆژانی چوارشەممە، لە ۱۰ی بەیانی هەتا ۱ی دوای نیوەڕۆ دەبێت و رۆژی پێنج شەممە پشوو دەبێت.
هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل و سلێمانی بەپێی تایبەتمەندی کارەکانیان دەوامەکانیان رێکدەخەن.
دەوامی فەرمانبەران بەپێی رێژەیەکی دیاریکراو و بە بەکارهێنانی ماسک و دەستەوانەو بەکارهێنانی ماددە پاکژکەرەوەکان دەبێت.
لە ئێستادا کار بە سیستەمی پەنجەمۆری ئامادەبوونی فەرمانبەران ناکرێت.
نابێت قەرەباڵغی لەناو ژوور و بەشەکانی فەرمانگەکان ڕووبدات و بۆ پەیوەندیکردن سوود لە تەلەفۆن و ئیمەیڵ وەربگیرێت.
ئەم فەرمانە لە رۆژی یەکشەممە ۱۰-٥-۲۰۲۰ وە کاری پێدەکرێت.

 115
 5/10/2020 9:49:09 PM

© 2020 All Rights Reserved.