هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

ده‌وامی فه‌رمی له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


به‌پێی بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌‌ 5-5-2020 ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له‌ دیوانی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و له‌ چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی پابه‌ندبوون به‌ رێكاره‌كانی ته‌ندروستی.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 7-5-2020، ده‌وامی فه‌رمی له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ده‌ستی پێكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ رۆژی 11-5-2020 به‌پێی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه‌كان، ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ وه‌زاره‌ته‌كان دراوه‌، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی رێكده‌خاته‌وه‌.

 

 22
 5/7/2020 1:00:26 PM

© 2020 All Rights Reserved.