هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

شوفێرانی تاکسی دەبێت بەپێی مەرجی دیاریکراو کاربکەن



بەڕێز ئانۆ جه‌وهه‌ر عبدالمسیح وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ رۆژی هه‌ینی داهاتوەوە 24- 4- 2020ـه‌وه‌ به‌ چه‌ند مه‌رجێك رێگه‌ به‌ كاركردنی تاكسییه‌كان ده‌درێت له‌ ناو شاره‌كاندا.
لە ئێستادا رێنماییەکان ته‌نها بۆ كاركردنی تاكسییه‌ و هێشتا رێگا به‌ كاركردنی مینی پاس و پاسه‌كان نه‌دراوه‌.

مه‌رجه‌كان:

- ده‌بێت شۆفێرانی تاکسی ماسك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنن.

- ته‌نها رێگا به‌ هه‌ڵگرتنی دوو سه‌رنشین ده‌درێت و ده‌بێت له‌ كوشینی دواوه‌ دابنشین.

- هیچ شۆفێرێك بۆی نییه‌ هاتوچۆ به‌ سه‌رنشینان بكات ئه‌گه‌ر سه‌رنشینان ماسك و ده‌ستكێش به‌كارنه‌هێنن.

- كاركردنی تاكسی به‌ شێوه‌ی تاك و جووت ده‌بێت به‌ پێی رۆژه‌كانی مانگ. بۆ نموونه‌ له‌ رۆژانی جووت واتا رۆژی 24ی مانگ ژماره‌ جووته‌ (كۆتایی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل) و رۆژه‌ تاكه‌كانیش ژماره‌ تاكه‌كان ده‌توانن كار بكه‌ن.

- هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان به‌ رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بێت.

- شۆفێری تاكسی ده‌بێت به‌ مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پاك بكاته‌وه‌.

- ده‌بێت شۆفێران هه‌ر چوار جامی تاكسییه‌كانیان تا نیوه‌ بكه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا له‌بار بوو.

 3514
 4/23/2020 5:42:29 PM

© 2020 All Rights Reserved.