هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن رێنمایی بۆ كارپێكردنی ئۆتۆمبیلی كۆمپانیاكانی گه‌یاندن ده‌رده‌كات

 

له‌ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڕگه‌ی پێنجه‌می به‌یانی ژماره‌ 21 ساڵی 2020ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌ ئیمزای به‌ڕێز(ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدۆكا) وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، رێنمایی بۆ كارپێكردنی ئۆتۆمبیله‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیاكانی گه‌یاندن (مۆبایل و ئینته‌رنێت) ده‌ركرد.
به‌پێی رێنماییه‌كه‌هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی گه‌یاندن ده‌توانن ته‌نها ژماریه‌كی دیاریكراو له‌ ئۆتۆمبیله‌كانیان بۆ جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانیان به‌كاربهێنن و له‌ رێنماییه‌كه‌دا هاتووه‌..
1-ئۆتۆمبیله‌كانی چاككردن و خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك 10 ئۆتۆمبیل.
2-ئۆتۆمبیله‌كانی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك 5 ئۆتۆمبیل.
3-ئۆتۆمبیله‌كانی تایبه‌ت به‌ ئیداره‌كان بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك 3 ئۆتۆمبیل.
پێویسته‌ كۆمپانیاكانی گه‌یاندن به‌پێی خشته‌یه‌ك داواكاری و ژماره‌ی ئۆتۆمبیله‌كان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارو باجی كاركردنیان بۆده‌ربچێت.

 
 

© 2020 All Rights Reserved.