هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

پەیامی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن:ئینتەرنێتێکی خێراتر و هەرزانتر

پەیامێک لە بەڕێز وەزیری گواستنەوە و گەیاندن....
ئەنتەرنێتێکی خێراتر بە نرخێکی هەرزانتر
دەسکەوتێکی دیکەی کابینەی ٩یەم حکومەتی هەرێمی کوردستان

لەسەر راسپاردەی رێزدار کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وە لە رێگای نووسراوێكی فەرمی وه‌زارەتی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە ئاراسته‌ی كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت كرا‌، کۆمپانیاکان رێنمایی دران و داوایان لێی کرا کە ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ هه‌رزانكردنی نرخ و زیادكردنی خێرایی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن بە وەزارەتمان. ئەمرۆ دوو کۆمپانیا دەسپێشخەربوون وە وڵامی داواکارییەکەی حکومەتمان داوەتەوه.

کۆمپانیای نوورتێل- کە خزمەتی فایبەر اوبتیک بۆ مالان FTTH پێشکەش دەکات وڵامی داواکارییەکەی حکومەتمان داوەتەوه و بڕیاری دا له ئەمڕۆوه خێرایی هێلی ئینتەرنێتەکەی دوو هێنده لێبکات و کوالیتییەکەی خێرایی بەرزبکاتەوه بە رێژەی 100% و پاکێجی 39هەزارییەکەی له 15 مێگابیتەوه بکاته 30 مێگابیت و له پاکێجه 59 هەزارییەکەی خێرایی له 25 مێگابیتەوه دەگەیەنێته 50 مێگابیت، هەروەها نرخی خزمەتگوزارییەکان له سەرەتای مانگی 6ی ئەمساڵەوه سەدا 25 دادەبەزێنیت. کەواتە کارتی ٣٩٠٠٠ هەزار دینار ٩٧٥٠ دینار نرخەکەی دەدەبەزێت و دەبێت بە ٢٩٢٥٠ هەزار دینار و کارتی ٥٩٠٠٠ هەزار دینار  ١٤٧٥٠ دینار نرخەکەی دادەبەزێت و دەبێت بە ٤٤٢٥٠ هەزار دینار .

هەروەها کۆمپانیای فاست لینک بەدەم داواکارییەکەی حکومەتەوه هاتووه و بڕیار دا لە ١/٦/٢٠٢٠ نرخەکانی سەدا 25٪ دابەزێنیت و خێرایی و کوالیتی زیاد بکات بە شێوەیەکی بەرچاو لە گەل ئامادە کردنی ئاپلیکەیشنی فاست پەی کە رێگا دەگری لە قۆرغ کردنی کارت فرۆشتن ، تاکو کارت بە نرخی راستەقینەی کۆمپانیا بگات بە دەستی هاولاتیانی خۆشەویست. 

دەست خۆشی لە خاوەن و بەرێوەبەری کۆمپانیایی نور تێل و کۆمپانیایی فاست لینک دەکەین و داوا لە بەرێزان خاوەن و بەرێوەبەری کۆمپانیاکانی تر دەکەین کە ئەوانیش دەستپێشخەری کۆمپانیەکانیان لە پێناو خێرا کردنی انترنت و هەرزان کردنی نرخەکانی بە وەزارەتمان پێشکەش بکەن. 

با هەموومان پێشمەرگە ئاسا پابەند بین و لە ماڵ بمێنین ، 
هیوای تەندەروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک دەکەین. 

خزمەتکارتان 
آنو جوهر عبدالمسيح عبدوكا
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن 
٢٣/٣/٢٠٢٠

 85
 3/24/2020 12:22:27 PM

© 2020 All Rights Reserved.