هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان لە عێراق و هەرێم درێژدەکرێتەوە.

دوایی بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان لە له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی لە ٢٠٢٠/٣/١٧ بۆ ٢٠٢٠/٣/٢٤

ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٣/٢٣ لە ئاگاداری نامەیەکی تری نوێ دا بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا ٢٠٢٠/٣/٢٨ درێژ کردەوە ‌
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە‌ بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و لەناکاوی و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه
‌ ‌ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە

بەھیوای تەندروست باشی بۆ ھەموولایەک
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٣/٢٣

 36
 3/23/2020 3:06:54 PM

© 2020 All Rights Reserved.