هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

نرخی خزمەتگوزاری ئینتەرنیت دادەبەزێنرێت.

لە وەڵامی نووسراوی ژمارە(22)ی ڕۆژی 3-3-2020 ی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە ئاراستەی کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کراوە، بۆ زیادکردنی خێرایی و داشکاندنی نرخی کارت.
هەردوو کۆمپانیای(NOOR TEL) و (Fast Link) لە وەڵامی نووسراوەکەدا، پابەندبوونیان بە بڕیارەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
لە ڕۆژی دووشەممەوە 23-3-2020خێرایی هێڵەکانیان بە ڕێژەی لە 100% زیاد دەکەن و لە رۆژی 1-6-2020 وە بە رێژەی لە 25% داشکاندن لە نرخی کارتەکان دەکەن بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەرکەمکردنەوەی خێرایی و کوالیتی هێڵەکانی ئینتەرنێت هەبێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە چوارچێوەی پلانەکانی خۆی و پڕۆژەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان پەرە بە سێکتەرەکانی دەدات و پێشیاندەخات.

 34
 3/23/2020 2:59:53 PM

© 2020 All Rights Reserved.