هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

راگەیه‌نراوێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.پۆستە و گەیاندن

بەهێزکردنی خزمەتگوزاری ئینته‌رنێت لە قۆناغی ئێستادا پێویستی بە هەوڵ و کۆششی هەموو لایەنه‌ پەیوەندیداره‌كانه‌ .

هەر وه‌كوو ئاشكرایه‌ به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ covid 19 و به‌شێكی خۆپارێزیه‌كه‌ش بریتی یه‌  له‌خۆ ( کەرەنتین ) كردن له‌ ماڵه‌وه‌دا،بوەتە هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی ئینته‌رنێت بە شێوەیەکی بەرچاو زیادبكات و لۆد بكه‌وێته‌ سەر باندو و سێرڤەرەکان ، رێکارەکانی بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکەمان ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.پۆستە و گەیاندن )  کە دەرکراون لە بەرواری ١٦/٣/٢٠٢٠ و ئاراستەی گشت کۆمپانیاکانی مۆله‌تپێدراوی ئینته‌رنێت و مۆبایل کراوە لەم قۆناغەدا هەنگاوێکی زۆر پێویست و گرنگن لە پێناو باشتر کردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و لە هەمانکاتدا سنوردار کردن و کۆنترۆل کردنی رکێڤی یە نەرێنیەکان لە سەر پێشکەش کردنی خزمەتەکانی گەیاندن بە هاووڵاتیانی خۆشەویست.
دەبێت گشت لایەنە پەیوەندیدارەکانیئاماژه‌پێكراو پابه‌ندبن بەم رێنماییانەو به‌چڕی بەردەوام لە سەر هەوڵەکانیان و کارەکانیان لە پێناو خزمەتی بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیانی سەربەرزیكوردستان.


حکومەتی هەرێمی کوردستان 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن 
بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن.
21-3-2020

 
 

© 2020 All Rights Reserved.