هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

پرۆژه‌ی لێدانی لۆگۆی تاكسی له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێدەکرێت

 

ئه‌ندازیار سه‌لاح جه‌وهه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن به‌ میدیاكانی راگه‌یاند: پرۆژه‌ی لێدانی لۆگۆ بۆ تاكسی شاره‌كان كه‌وتوه‌تە بواری جێبه‌جێكردن، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 18-11-2019 شوفێرانی تاكسی ده‌توانن فۆرمی تایبه‌ت وه‌ربگرن.
 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "پڕۆژه‌ی لێدانی لۆگۆ و ره‌نگی له‌زگه‌ی تایبه‌تی ته‌كسی شاره‌كان پرۆژه‌یه‌كی گشتیه‌ بۆ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ئاگاداری شۆفێران ده‌كه‌ینەوە بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی پارێزگاكان بكه‌ن.
 تاكسی ناوشاری هه‌ولێر له‌زگه‌ی ره‌نگی سوور،  تاكسی ناوشاری سلێمانی له‌زگه‌ی ره‌نگی شین، تاكسی ناوشاری دهۆک له‌زگه‌ی ره‌نگی ره‌ش ده‌بێت
  ئه‌مڕۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كه‌وتوەته‌ بواری جێبێكردنەوە، فۆرمی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌كان ده‌كه‌ن، شوفێران ده‌توانن ئه‌و فۆڕمه‌ وه‌ربگرن.

 

 383
 11/17/2019 2:40:06 PM

© 2019 All Rights Reserved.