هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ساڵڕۆژی ریفراندۆم پیرۆز ده‌كات

 

له‌ دووه‌مین ساڵڕۆژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوون و به‌شداری به‌ڕێز (ئانوو جه‌وهه‌ر عبدالمسیح) وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، رۆژی نیشتیمانیی ریفراندۆم له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پیرۆزكرا.
به‌ڕێز وه‌زیری گواستنه‌وه‌وگه‌یاندن پیرۆزبایی ئه‌و رۆژه‌ی له‌ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت و خه‌ڵكی كوردستان كردو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ 25-9-2017 خواست و مافی ئاسایی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بوو به‌ هه‌موو پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كان بۆ مافی هه‌ره‌ سه‌ره‌تایی ژیانی مرۆڤ كه‌ بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆو رزگاربوونه‌ له‌ژێرده‌سته‌یی.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ده‌نگدانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌ (به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی) له‌ ریفراندۆمی 25 ی ئه‌یلولی 2017، به‌ره‌وپێشبردنی خواست و ئازایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بوو بۆ مافه‌ ره‌واكانی، بووه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌دیهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
پاشان به‌ڕێزیان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌ دابه‌شكردنی شیرینی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی بۆ جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانیان روویان كردبووه‌ دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 
 

© 2019 All Rights Reserved.