هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن داوای لابردنی باجی سه‌ر كارتی مۆبایل ده‌كات

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان بە فەرمی داوا لە بەغدا دەكات باجی سەر كارته‌كانی مۆبایل لاببات، كە بووەتە ھۆی بارگرانی بۆ سه‌ر هاووڵاتیان.
به‌ڕێز ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن به‌ میدیاكانی راگه‌یاند: بۆ كەمكردنەوەی باج لەسەر كارته‌كانی مۆبایل نووسراوی فەرمی ئاراسته‌ی حكومەتی عێراق دەكەین، چونكه‌ باج خراوه‌ته‌ سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل نه‌ك كۆمپانیاكان.
لە ساڵی 2015 به‌پێی رێنمایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە رێژەی 20% باج بخرێته‌ سه‌ر كارته‌كانی به‌ڵانس و ئەمەش وایكرد نرخی كارتی مۆبایل گرانترببێت.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا: "ساڵی 2015 بەھۆی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت ئەو بڕیارە دراوە، بەڵام ئێستا نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و شەڕی داعشیش وەك ئەوكات نەماوە".
لەبارەی خاوبوونەوەی ھێڵەكانی ئینتەرنێت لە ھەرێمی كوردستان گوتی: "یەكێك لە بڕگەكانی بەرنامەی چوار ساڵی داھاتوومان ئەوەیە كە بەڕێوەبەرایەتیەك دادەمەزرێنین بۆ چاودێری كردنی كۆمپانیاكانی پەیوەندی".

 

 

 

 

 
 

© 2019 All Rights Reserved.