هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

شاندی سه‌ندیكای ته‌كنیكارانی ئه‌ندازه‌یی كوردستان سه‌ردانی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ده‌كه‌ن

به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 1-9-2019 شاندێكی سه‌ندیكای ته‌كنیكارانی ئه‌ندازه‌یی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز چالاك رفیق صابر نه‌قیبی سه‌ندیكاو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، سه‌ردانی به‌ڕێز ئانو جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان كرد.
دوای به‌خێرهاتنی شاندی میوان له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، شاندی سه‌ندیكای ته‌كنیكارانی ئه‌ندازه‌یی كوردستان پیرۆزبایی خۆیان و ته‌واوی ئه‌ندامانی سه‌ندیكایان ئاراسته‌ی به‌ڕێز ئانو جه‌وهه‌ر كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.
له‌ به‌شێكی تری دیاره‌كه‌دا باس له‌ پڕۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌و سه‌رده‌مه‌دا كراو جه‌خت له‌سه‌ر پلانی زانستیانه‌ كرایه‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كان و به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان، سه‌ندیكای ته‌كنیكارانی ئه‌ندازه‌یی كوردستان ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ خزمه‌تكردن به‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری تایبه‌تمه‌ندی سه‌ندیكاكه‌یان.
پاشان شاندی میوان قه‌ڵغانی رێزلێنانی سه‌ندیكای ته‌كنیكارانی ئه‌ندازه‌یی كوردستان یان به‌خشیه‌ به‌ڕێز ئانو جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

 

 
 

© 2019 All Rights Reserved.