هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن پێشوازی له‌ نووسه‌ر سه‌عید شامایا ده‌كات

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 21-8-2019 به‌ڕێز ئانو جه‌وهه‌ر عبدالمسیح وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ نووسه‌ر و ئه‌دیبی ناسراوی عێراق و كوردستان به‌ڕێز سه‌عید شامایا كرد.
نووسه‌ر و ئه‌دیب سه‌عید شامایا، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ به‌ڕێز ئانو جه‌وهه‌ر كرد له‌ پۆستی وه‌زاره‌ت و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌و ئه‌ركه‌یدا.
پاشان به‌ڕێزیان دوایین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی خۆی كتێبی (رحلة الى حفل مهين) پێشكه‌شی به‌ڕێزیانی كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز ئانو جه‌وهه‌ر عبدالمسیح سوپاسی به‌ڕێز سه‌عید شامایای كرد و رۆڵی به‌ڕێزیانی له‌ بواری تێكۆشان و نووسین و ئه‌ده‌بدا به‌رزنرخاند و هیوای ته‌مه‌ن درێژی و ته‌ندروستی باشی بۆ خواست.
به‌ڕێز سه‌عید شامایا نووسه‌ر و ئه‌دیبێكی پێشكه‌وتنخوازه‌و ساڵی 1929 له‌ شارۆچكه‌ی ئه‌لقوش له‌ دایك بووه‌و ئێستاش نیشته‌جێی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌یه‌.
دواین به‌رهه‌می كتێبی (رحلة الى حفل مهين) باس له‌ قۆناغه‌ دژواره‌كانی داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری به‌عس و راپه‌ڕینی ئاداری 1991 و رووخاندنی رژێمی سه‌دام حسین له‌ ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ ده‌كات.

 

 
 

© 2019 All Rights Reserved.