هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ خاوی هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت ده‌دات

 

وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ خاویی‌ هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌ته‌ش هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی هاوڵاتیان و رایده‌گه‌یه‌نێت: زۆر كات كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ ئینته‌رنێت كار بۆ باشتركردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هاوڵاتییانه‌وه‌ رێگرییان لێ ده‌كه‌ن.

به‌ڕێز كاروان ڕه‌زا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پۆسته‌و گه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی‌ هه‌رێم، به‌ SNNی ڕاگه‌یاندوه‌: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ئینته‌رنێت ده‌گه‌یه‌ننه‌ هاووڵاتیان، سه‌رچاوه‌كه‌یان به‌شێكی‌ له‌ توركیاوه‌یه‌و به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ له‌ كۆماری‌ ئیسلامی ئێرانه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ مه‌رج نییه‌ هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت به‌یه‌كه‌وه‌ دووچاری‌ گرفت ببنه‌وه‌.

وتیشی: له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چوار كۆمپانیا هه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی‌ سیستمی وایه‌رلێس خزمه‌تگوزارییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ هاووڵاتیان و ئه‌گه‌ر گرفت له‌گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كاندا هه‌بێت، ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه‌و رێوشوێنی‌ تایبه‌تیان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر، چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی هاووڵاتیانیش ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌: به‌شێكی‌ كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ ئینته‌رنێت كه ‌ده‌یانه‌وێت خزمه‌تگوزارییه‌كانیان فراوانتر بكه‌ن، له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هاووڵاتیانه‌وه‌ ئاسته‌نگیان بۆ دروستده‌كرێت و رێگه‌یان پێناده‌ن تاوه‌ره‌كان دابنێن.

له‌باره‌ی خراپی هه‌ندێك له‌ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتیش وتی:  كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ ئینته‌رنێت نرخ و كوالیتی‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان جیاوازه‌، بۆیه‌ هاووڵاتیان سه‌رپشكن له‌به‌كارهێنان و هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌و جۆری‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان. 

 815
 8/18/2019 1:29:46 PM

© 2019 All Rights Reserved.