هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

شاندی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی فیدراڵ پیرۆزبایی له‌ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ده‌كه‌ن

 

نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌ 24-7-2019 شاندێكی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقی فیدراڵ سه‌ردانی به‌ڕێز ئانو جه‌وهه‌ر عبدالمسیح وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان كرد.
سه‌ره‌تا شاندی میوان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌ركاربوونیان له‌ به‌ڕێز وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست له‌ كاره‌كانیدا.
پاشان باس له‌ كاره‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كراو جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرایه‌وه‌و باس له‌ میكانیزمه‌كانی كارو په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه‌.
شایانی باسه‌ شاندی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقی فیدراڵ ، پێكهاتبوون له‌ تیمێكی ته‌كنیكی پۆسته‌ی عێراقی فیدراڵ و ماوه‌ی دوو رۆژه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خولی سیسته‌می IPS بۆ كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته‌ی هه‌رێم و سه‌ركه‌وتووانه‌ خولی یه‌كه‌میان ته‌واو كردووه‌و رایانگه‌یاند خولی زیاتر ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌هه‌موو بوارێكدا ئاماده‌ن هاوكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بكه‌ن.
شایانی باسه‌ به‌ڕێز ئانو جه‌وهه‌ر به‌خێرهاتنی گه‌رمی شاندی میوانی كردو سوپاس پێزانینی خۆی ئاراسته‌كردن به‌هۆی هه‌وڵ و ماندووبوونیان له‌كاره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی خولی مه‌شق و راهێنانی كارمه‌ندانی پۆسته‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر سیسته‌می IPS واته‌ سیسته‌می به‌دواداچوونی پۆسته‌ له‌ رێگای ئینته‌رنێته‌وه‌و ئه‌و سیسته‌مه‌ش تۆڕی نێوده‌وڵه‌تی پۆسته‌یه‌ هه‌رێمی كوردستانیش له‌ رێگای سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ ده‌بێته‌، ده‌بێته‌ به‌شێك له‌و سیسته‌مه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌دا‌.
هه‌روه‌ها به‌جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیاو به‌كارهێنانی له‌ بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری جۆراجۆری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ، ته‌ئكید له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و سوود وه‌رگرتن له‌ توانا و ئه‌زموونی پسپۆڕانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقی فیدراڵ كرایه‌وه‌.

 
 

© 2019 All Rights Reserved.