هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

له‌سه‌ر بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌ .

راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانی له‌لایه‌ن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن :

به‌ پشت به‌ستن به‌ راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ، ئه‌مڕۆ تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی و كه‌ناڵی ئه‌لعیراقیه‌ ، هه‌واڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی راگه‌یاند .
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیكردۆته‌وه‌ : له‌ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوودا  15-3-2018  بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا دەکرێنەوە.
شایانی باسه‌ له‌ 29 ئه‌یلولی 2017 وه‌ به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ‌، گه‌شتی ده‌ره‌كی فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ به‌ڕوی‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ داخراون 

ئومێد محه‌مه‌د ساڵح 
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن .
13-3-2018

 

 
 
  فڕۆکەخانەکان
  لینک
  ڤیدیۆ
کەش و هەوا
 

© 2018 All Rights Reserved.