هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن خه‌رجی و داهاتی مانگی كانوونی دووه‌می 2018 ئاشكراده‌كات

 

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و مافه‌ی هه‌موو كه‌سێك بتوانێت ده‌ستی به‌ زانیاری و داتاكان بگات ، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ، رێژه‌ی داهات و خه‌رجیه‌كانی  له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تدا بڵاوده‌كاته‌وه‌ .
له‌ داتایه‌كی نوێدا كۆی گشتی داهات و خه‌رجیه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ كه‌ سه‌رچاوه‌كانی بریتین له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتیه‌كان  بڵاوكردۆته‌وه‌ و وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی زانیارییه‌كان ده‌توانرێت پشتی پێ ببه‌سترێت به‌ تایبه‌تی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وان و چالاكوانانه‌وه‌ .
هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی عێراقی فیدراڵ به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی سه‌پاندووه‌ به‌ تایبه‌تی رێگریكردن له‌ گه‌شته‌ ده‌ره‌كیه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ و بۆته‌ هۆی دابه‌زینی ئاستی داهات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ، به‌ڵام تا ئێستا داهاتی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن زیاتره‌ له‌ خه‌رجیه‌كانی .

داهاتی وه‌زاره‌ت به‌ دۆلار له‌و مانگه‌دا بریتی بووه‌ له‌ (280، 211) دوو سه‌د و یانزه‌ هه‌زار و دوو سه‌د و هه‌شتا دۆلار و خه‌رجیه‌كانیشی گه‌یشتۆته‌ (283 ، 66) شه‌ست و شه‌ش هه‌زار و دوو سه‌د و هه‌شتا و سێ دۆلار .

 
 
  فڕۆکەخانەکان
  لینک
  ڤیدیۆ
کەش و هەوا
 

© 2018 All Rights Reserved.