هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ده‌ره‌كیه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ ته‌نها بۆ عومره‌كارانه‌ .

 

 

سەبارەت بە دەنگۆى بڵابونەوەى دەستپێکردنەوەى گەشتە دەرەکیەکان لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى , بە هەموو لایەکى ڕادەگەینین تەنها بڕیارێک لە دەسەڵاتى فڕۆکەوانى شارستانی عیراقیەوە هاتووە بە دەستپێکردنى گەشتى عومرە بۆ عومرەکاران,
بۆ ئەو مەبەستە وابڕیارە سبەێنێ چوارشەمە ٧-٣-٢٠١٨ یەکەمین گشتى عومرە لە فڕۆکەخانەى نیودەوڵەتى سلێمانى ڕاستەوخۆ بۆ ووڵاتى سعودیە دەستپێبکات وە جگە لەمە تائێستا هیچ بڕیارێکى تر نەگەیشتووەتە لامان بۆ گەشتەکانى ترى دەرەکى .
بۆیە پێویستە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بڵاو کردنەوەى هەواڵ و زانیاریەکان تەنها پشت ببەستن بەم ڕوونکردنەوەیە لەگەڵ ڕێزدا .

بەشى پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنى
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى 
2018/3/6

 
 
  فڕۆکەخانەکان
  لینک
  ڤیدیۆ
کەش و هەوا
 

© 2018 All Rights Reserved.