هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

کارمەندانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران له‌ بارزان ده‌كه‌ن

 

 


لئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨-٢-٢٠١٨ لە یادی كۆچی دوایى رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد مه‌لا مسته‌فای بارزانی ، هاوشانی هه‌موو چین و توێژه‌كان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سۆز و په‌یمانی كوردایه‌تی کارمەندانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە تایبەتی فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەت سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان له‌ بارزان کرد .

ئه‌مڕۆ بە بەشداری بەڕێز (ئازاد عومەر موسا) بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندان ،  له‌ یادى كۆچى بارزانى نه‌مردا چه‌پكه‌ گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گۆڕى نه‌مران له‌ گوندى بارزان دانا، هه‌روه‌ها به‌ڵێنى وه‌فاو به‌ئه‌مه‌كى خۆیان له‌ حزورى گڵكۆى نه‌مران دووپات كرده‌وه‌

له‌ 1/3 هه‌موو ساڵێكدا هاووڵاتیان به‌ره‌و مه‌زارى نه‌مران ده‌چن و تاجه‌گوڵینه‌ى رێز و وه‌فا ده‌كه‌نه‌ دیارى و فاتیحه‌ و نزا بۆ گیانى نه‌مران ده‌خوێنن ، شایانی باسە ڕۆژی 1ی ئاداری 1979، بارزانی نەمر لە نەخۆشخانەی جۆرج تاون لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریكا كۆچی دوایی كرد.

 
 
  فڕۆکەخانەکان
  لینک
  ڤیدیۆ
کەش و هەوا
 

© 2018 All Rights Reserved.