هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

 

روونکردنەوەیەک لەلایەن وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن : ماوەی چەند رۆژێکە هەندێک میدیا و پەیج بێ ئاگایانە لە ڕێوشوێنی یاسایی و وەزیفی ، دەستیان کردووە بەبڵاوکردنەوەی هەواڵ لەبارەی کارەکانی بەڕێز مەولود موراد محی الدین وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە وەکالەت .

لێرەوە ڕایدەگەیەنین بەڕێز وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە وەکالەت ، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کردووەو چاوەڕێی وەڵامی نامەکەیەتی و تا ئەو ماوە یاساییەی وەڵامی دەدرێتەوە ، بەشێوەی پچڕ پچڕ دەوامی وەزارەت دەکات بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان و ئیمزاکردنی نووسراووەکان بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی بە تایبەتی کاروباری هاووڵاتیان.

دووەم دوای تێپەڕبوونی ماوەی یەک مانگ بەسەر پێشکەش کردنی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی گەر وەڵام نەدرایەوە ، ئەوا بەشێوەیەکی خۆکردی لە ڕووی یاساییەوە بە دەست لەکارکێشاوە هەژمار دەکرێت و پەیوەندی بە پۆستەکەیەوە نامێنێت .

بەهیواین ڕۆژنامەوانانی بەڕێز لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێک پشت بە زانیاری دروست ببەستن و پیشەییانە کاربکەن بۆ گەیاندنی هەواڵ و زانیاری راست و متمانەپێکراو بە هاووڵاتیان.

ئومێد محمد سالح - وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن .

 

 
 
  فڕۆکەخانەکان
  لینک
  ڤیدیۆ
کەش و هەوا
 

© 2018 All Rights Reserved.