هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

داهاتی ساڵێكی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێن

 


له‌ میانه‌ی راگه‌یاندنی داهاتی مانگانه‌و ساڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌ت ، داهاتی ساڵی 2017 هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت .
له‌و داتایه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو  داهاته‌كان له‌ 1-1-2017  وه‌ تا 31-12-2017 خراونه‌ته‌ڕوو ، له‌ دوومانگی كۆتایدا به‌هۆی راگرتنی گه‌شته‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌تی عێراقی داهاتی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه‌ .
كۆی گشتی داهاتی ساڵی 2017 ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ دۆلار و دینار خراوه‌ته‌ڕوو و وردبینی بۆكراوه‌ و بڕه‌كه‌ی 40،683،132 واته‌ چل ملیۆن و شه‌ش سه‌د و هه‌شتا و سێ هه‌زار و سه‌د و سی و دوو دۆلاره‌ و له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌ دیناری عێراقی ده‌كاته‌ 2،696،971،361  دوو ملیار و شه‌ش سه‌د و نه‌وه‌ت و شه‌ش ملیۆن و نۆ سه‌د و حه‌فتاو یه‌ك هه‌زار و سێ سه‌د و شه‌ست و یه‌ك دینار .
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن به‌ ئاشكراكردنی داهاته‌كانی ، بۆ ده‌ستگه‌یشتنی رای گشتیه‌ به‌ زانیاریه‌كان له‌و داهات و خه‌رجی و پلانانه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ هه‌یه‌تی و په‌یڕه‌وی ده‌كات .

 
 
  فڕۆکەخانەکان
  لینک
  ڤیدیۆ
کەش و هەوا
 

© 2018 All Rights Reserved.