هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی چالاكی و داهاتی 2017 ئاشكرا ده‌كات

 

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ئاسنی و تراموای سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ، له‌ خشته‌یه‌كی وردبینی بۆكراودا چالاكی و داهاتی ساڵی راووردووی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ 2-1-2017 هه‌تاكو رۆژی 31-12-2017 .
به‌شێكی كاره‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌ له‌و ساڵه‌دا پێدان و نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كۆمپانیاو نووسینگه‌كانی گواستنه‌وه‌ بووه‌ و بریتی یه‌ له‌ پێدانی 43 مۆڵه‌ت و نوێ كردنه‌وه‌ی 326 مۆڵه‌ت .
هه‌روه‌ها داهاتی یه‌ك ساڵی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 1,816,335.750  یه‌ك ملیار و هه‌شت سه‌د و شانزه‌ ملیۆن و سێ سه‌د و سی و پێنج هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا دینار .
شایانی باسه‌ پێشووتریش به‌ شێوه‌ی مانگانه‌و به‌ داتا داهات و كار و چالاكی ئهو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌شه‌كانی تری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .

 
 
  فڕۆکەخانەکان
  لینک
  ڤیدیۆ
کەش و هەوا
 

© 2018 All Rights Reserved.