هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن : هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌و به‌شێوه‌ی مه‌له‌ف له‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆكراوه‌‌ .




رۆژی  دووشه‌ممه‌ 15/1/2018 هه‌ردوو شاندی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان، دەروازە سنوورییەکان، بەنداو و چەند پرسێکی دیکه‌وە لە هەولێر کۆبوونەوەو له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ڕێز (مه‌ولود موراد محی الدین) وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ میدیاكانی راگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چوون و له‌یه‌كترگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌و به‌شێوه‌ی مه‌له‌ف له‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌كان و مه‌له‌فی ناوخۆ گفتوگۆكراوه‌‌ .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: گفتوگۆكان له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆستانه‌و به‌ئیراده‌ی پێكه‌وه‌كاركردن و باش به‌ڕێوه‌چوه‌و ، دانوستانه‌كان له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستوری عێراقی به‌ڕێوه‌ده‌چوون، شانده‌كه‌ی عێراق له‌ 19 كه‌س پێكهاتبوون كۆبونه‌وه‌كه‌ش به‌شێوه‌ی گروپ گروپ بووه‌ .
هه‌روه‌ها له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كان شاندی هه‌رێم و به‌غدا ڕاگەیێندراوێکی ڕۆژنامه‌وانییان بڵاوکردەوە، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

ڕاگه‌یه‌نراوی ڕۆژنامه‌وانی

لیژنه‌ی باڵای پێكهاتوو به‌ فه‌رمانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ، به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی گشتیی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می خۆی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌، ڕێككه‌وتی 15/1/2018 گرێدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم به‌ڕێز كه‌ریم شه‌نگالی. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر په‌رۆشیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دیراسه‌كردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌ شێوازێكی شایسته‌ و به‌پێی به‌نده‌كانی ده‌ستووری عێراق و یاساكانی فیدراڵی.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست به‌ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م پرسه‌كان كه‌ له‌ خشته‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێنج كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌نێوان پسپۆڕان و به‌رپرسانی هه‌ردوولادا له‌ بواره‌كانی (ئاسایش، ده‌ستوور، فڕۆكه‌خانه‌كان، گومرگ، ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، به‌نداوه‌كان و نه‌وت، ئه‌نجام دران.

كه‌شوهه‌وای متمانه‌ و لێكگه‌یشتن به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كاندا زاڵ بوو و كۆبوونه‌وه‌كان كۆتایی هات به‌ نووسینی كۆنووس بۆ هه‌ر ته‌وه‌رێك له‌ ته‌وه‌ره‌كان و تیایدا ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاسپارده‌ی له‌خۆ گرتووه‌ و به‌پێی فه‌رمانی دیوانی ژماره‌ 137 له‌ ساڵی 2017 به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ لیژنه‌ی باڵای كفتوگۆكان پێكهاتووه‌.

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و تیمانه‌ی كه‌ ئه‌ركه‌كانیان ته‌واو نه‌بووه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرت ده‌رباره‌یان له‌ داهاتوودا.

 

 133
 1/16/2018 10:09:43 AM
  فڕۆکەخانەکان
  لینک
  ڤیدیۆ
کەش و هەوا
 

© 2018 All Rights Reserved.