هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌ میانه‌ی شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات .

 


رۆژی  شەممە 14-1-2018 به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كرد ئەمەش بەمەبەستی چارەسەركردنی بابەتی دەروازە سنووریەکان و فڕۆکەخانەکان و بەڕێوەبردنی بەنداوەکانی هەرێمی كوردستان.
شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌ڕێز كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كراو هه‌روه‌ها به‌ڕێز مه‌ولود موراد محی الدین وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن  (به‌ وه‌كاله‌ت) ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی هه‌رێم بوو بۆ به‌غدا.
لە راگەیەندراوی شاندی هه‌رێم هاتووه‌ : بە مەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٣٧) ساڵی ٢٠١٧، کە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لێژنەیەکی باڵای بەو فەرمانە دروست کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھونەرییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان تایبەت بە دەروازە سنووریەکان و فڕۆکەخانەکان و بەڕێوەبردنی بەنداوەکان، بۆ ئەو مەبەستە شەممە 13-1-2017 وەفدێک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی ھەرێم سەردانی بەغدای کرد.
تیایدا هاتووە قاسم ئەلئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەشێکی دۆستانەدا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی کرد لە نێوان شاندی ھەرێم و لێژنەی باڵا بە سەرۆکایەتی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیری ناوخۆ تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی بەستنی ئەم جۆرە کۆبوونەوانە و بەخێرھاتنی شاندی ھەرێمی کوردستانی کرد، سڵاوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بە شاندی ھەرێم ڕاگەیاند، لەگەڵ دووبارەکردنەوەی گرنگی تاوتوێکردنی ئەو کێشانەی کە لە بواری دەروازە سنووریەکان و گومرگ و فڕۆکەخانەکان و بەڕێوەبردنی بەنداوەکاندا لەسەر بنەمای پابەندبوون بە دەستوور و یاسا فیدڕالیەکان. ھەروەھا پێداگرتنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چارەسەرکردنی ئەم دۆسیانە و گێڕانەوەی چالاکیەکان بۆ ئەو دامودەزگا و دامەزراوانە راگەیاند.
هەروەها لە میانەی گفتوگۆکاندا لایه‌نی عێراقی كه‌ پێكهاتبوون له‌ نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی، دەستەی دەروازە سنووریەکان، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکان، دەزگای ھەواڵگری، تەواوی تێبینیە سەرەکی و بنەڕەتیەکانی تایبەت بە ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستانیان خستەڕوو و گفتوگۆیەکی تێروتەسەل و ڕاشکاوانە لەگەڵ ئەندامانی شاندی حکومەتی ھەرێم ئەنجام دا سەبارەت بەو بابەتانەی ئەندامانی لێژنەی باڵا خستیانەڕوو.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ڕێکخستنی کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەبەر ڕۆشنایی ئەو خاڵانەی لەسەری ڕێککەوتن لە کۆبوونەوەی ئاماژە بۆکراودا لە ڕۆژی دووشەممە ١٥/٠١/٢٠١٨ لە ھەولێر، تا پێکەوە کۆنووسێکی گشتگیر ئامادە بکرێت بەو چارەسەرانەی کە ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت، لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئەو کێشانەی کە پێویستی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدڕالی ھەیە و پێویستن بۆ گێڕانەوەی ئەو چالاکیانەی کە لە دەروازە سنووریەکان و فڕۆکەخانەکان و بەنداوەکاندا ئەنجام دەدرێت.

 

 130
 1/14/2018 10:44:45 AM
  فڕۆکەخانەکان
  لینک
  ڤیدیۆ
کەش و هەوا
 

© 2018 All Rights Reserved.