هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ده‌نگۆی بوونی 32 هه‌زار كارمه‌ندی هێڵی ئاسنین ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ .

 

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نگۆ و هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو له‌باره‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی گوایه‌ (هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر) له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، بۆ خستنه‌ڕووی زانیاری دروست و ورد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌ك لایان روون بێت رایده‌گه‌یه‌نین :
1- له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك و به‌شێك نیه‌ به‌ناوی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ئاسنی و تراموای یه‌و كۆی میلاكاتییان به‌ هه‌موو پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان (     748 ) كارمه‌نده‌ .
2- خستنه‌ڕووی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی فه‌رمانبه‌ران دووره‌ له‌ راستی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن رێژه‌ی میلاكاتی به‌ دیوانی وه‌زاره‌ت و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كانی به‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانیشه‌وه‌ ته‌نها (5481) فه‌رمانبه‌ره‌ به‌ هه‌مبشه‌یی و گرێبه‌سته‌كانه‌وه‌و له‌ داتاكانیشد ئه‌و رێژه‌یه‌ تۆماركراوه‌ .
بۆیه‌ دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كۆی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ هیچ راستیه‌كی تێدانیه‌و هه‌ڵبه‌ستراون و له‌لایه‌ن خۆشمانه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ، هه‌میشه‌ ده‌رگامان ئاوه‌ڵایه‌ بۆ خستنه‌ڕووی داتاو زانیاریه‌كان و  ئاماده‌ین بیانخه‌ینه‌ڕوو .
له‌گه‌ڵ رێزمان .
ئومێد محمد ساڵح 
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن .
11-1-2018

 
 
  فڕۆکەخانەکان
  لینک
  ڤیدیۆ
کەش و هەوا
 

© 2018 All Rights Reserved.