هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
کوردی  |  عربي  |  English
هەواڵەکان

نوێنه‌ری شوفێرانی هێڵی باشماخ رێز و سوپاسیان بۆ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گویاندن ده‌رده‌بڕن

 
 
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 4-1-2018 ژماره‌یه‌ك شوفێری  هێڵی سنووری نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به‌ نوێنه‌رایه‌تی هاوپیشه‌كانیان سه‌ردانی به‌ڕێز (مه‌ولود موراد محی الدین) وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن یان كرد له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت .
ئه‌و شوفێرانه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م شوفێره‌كانی هێڵی مه‌رزی باشماخ یان ده‌كرد به‌ گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و راوێژكارانی وه‌زاره‌ت پێشوازیان لێكراو مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان روونكرده‌وه‌ كه‌ بۆ ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینه‌ بۆ جه‌نابی وه‌زیر بۆ هه‌وڵ و هاوكاری و كارئاسانی كردن بۆ شوفێرانی ئه‌و هێڵه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان و رێكخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ به‌ ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی شوفێران به‌ گشتی و به‌شێوازێكی ئابووری زانستیانه‌ .
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا میوانه‌كان نیشانه‌ی رێزلێنانیان پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێز وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن كرد و به‌ڕێزیشیان لای خۆیه‌وه‌ دووپاتی كرده‌وه‌ هه‌مووكات ئاماده‌یه‌ بۆ هاوكاری  و به‌دواداچوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و خزمه‌تكردن به‌ هاووڵاتیان .

 

 

 

 
 
 
 

 
 
  فڕۆکەخانەکان
  لینک
  ڤیدیۆ
کەش و هەوا
 

© 2018 All Rights Reserved.